"پۆرتاڵی کار"
وەزارەتی کار پۆرتاڵێکی بۆ دابینکردنی هەلی کار کردەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە ئەمڕۆوە وهزارهتی كارو كاروباری كۆمهڵایهتی، خزمەتگوزارییەكی خستووەتە کار بۆ ئەوانەى بەدواى کاردا دەگەڕێن تاوەکو بەئاسانی هەلی کاریان دەستبکەوێت.
خزمەتگوزارییەکە پێکهاتووە لە ماڵپەڕێکى تایبەت بە ناوى “پۆرتاڵى کار”، رێگە بە خاوەنکاران دەدرێت هەلیکارەکانیان لە پۆرتاڵەکە بڵاوبکەنەوە.
وهزارهتەکە له ههژماری خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، ئاماژەى بەوەکردووە، تیمەکانمان هەژمارى تایبەت بۆ کارخوازان دروستدەکەن و بۆ ئەوەى بەئاسانى بەدواى کارى دڵخوازى خۆیان بگەڕێن.
وهزارهتی كارو كاروباری كۆمهڵایهتی، ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە کارخوازان دەتوانن سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر له ناو پاركی سامی عەبدولڕەحمان بكەن، بەمەبەستی راوێژكردن بە تیمەكانی هەژماری هەلیكار و بەخۆڕایی لە دروستكردنی هەژمارێكی تایبەت سودمەندبن.
دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ناوتان لە پێگەى ئەلیکترۆنى “پۆرتاڵى کار” تۆمار بکەن.