سلێمانى

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەست دا

964+

دیلان محەمەد جەزا

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى سلێمانى کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەست دا.

رووداوەکە ئێوارەى دوێنێ شەممە روویداوە.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، ئێوارەى دوێنێ لە نهۆمی 12 ی یەکێک لە باڵەخانەکانی پرۆژەیەکى نیشتەجێبوون، کرێکارێکی بە نەتەوە کوردى خەڵکى رۆژئاواى کوردستان، کەوتوەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

کرێکارەکە ناوی (س.م)ـە و لە دایکبوی ساڵی 2003 یە و ئێستا تەرمەکەى لە پزیشکى دادى سلێمانى.

چالاک رەئوف، سەرۆکى سەندیکاى کرێکاران بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە و دەڵێت، هێشتا بەشێک لە پڕۆژەکان مەرج و سەلامەتى کرێکارانیان رەچاو نەکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەهۆى گیان لەدەستدانى کرێکارێکەوە کارکردن لە پڕۆژەیەک...

بەهۆى گیان لەدەستدانى کرێکارێکەوە کارکردن لە پڕۆژەیەک راگیرا