كەشوهەوای كوردستان
ئەمڕۆ ساماڵە و سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیكە لە دوێنێ و ئاسمانیش ساماڵە، بەڵام سبەی ئەگەر بارانبارین هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 9.10.2024 بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە پلەكانی دوێنێ نزیكن و ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێك پەڵەهەوریش دروست دەبن.
هەروەها ئەوەیان خستەڕوو، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت تا رادەی 5-15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
ئەوەشیان باسكردووە، ئاراستەی با بەرەو خۆرئاوایە و مەودای بینین 9-10 كیلۆمەترە.
كەشناسی دەڵێت، سبەی كەشەكە بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت و شەوەكەشی ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەكاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر: 24
سلێمانی: 22
دهۆک: 23
کەرکوک: 25
هەڵەبجە: 22
زاخۆ:23
سۆران: 22
حاجی ئۆمەران: 11
گەرمیان: 25