بەڵام هاتوچۆ لە رێگەکاندا ئاساییە

ترافیکەلایتەکانی راپەڕین و سەیداوا لە رانیە کار ناکەن

+964

ژێوار خدر

نزیکەی مانگێکە ترافیکی گەڕەکی رزگاری لە راپەڕین کار ناکات و هاتوچۆی راپەڕینیش دەڵێت چوارڕیانەکە فراوان دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەریەک لە ترافیکەکانی راپەڕین و رزگارییان کوژاندووەتەوە ص کار ناکەن، بەهۆی فراوانکردنی چوارڕیانەکەوە.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، هۆکاری کوژاندنەوەی ترافیکلایتەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کار لە فراوانکردنی دەستەڕاستی چوارڕیانی هەردوو ترافیکلایتەکەدا دەکرێت و تا کارەکان تەواو نەبن، بەکارناخرێنەوە.

وتیشی، تەنیا ترافیکلایتەکان کوژێندراونەتەوە و هاتوچۆ لە رێگەکەدا ئاساییە و شۆفێران دەتوانن هەردوو رێگەکە بەکار بهێنن.

سەبارەت بە کاتی بەکارخستنەوەیان، عەلی عەبدوڵا رایگەیاند، جارێ کارکردن لە رێگەکەدا بەردەوامە و کەی کارەکان بە تەواوی کۆتاییان هات بە ئیش دەخرێنەوە، بەڵام کاتێکی دیاریکراویان لەبەردەستدا نییە و نازانن کەی تەواو دەبێت.

ترافیکلایتی راپەڕین دەکەوێتە دەروازەی رانیە و راستەوخۆ رێگەکە دەچێتەوە ناو بازاڕی رانیە، هەرچی ترافیکلایتی سەیداوایە دەکەوێتە سەر رێگەی دارستانی کێوەڕەش و رێگەی قەڵادزێ.

هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دە...

هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دەکاتەوە