داوای شارەوانی سەیدسادقە
هەرکەس چەم و شەقامی پیسکرد بەس وێنەیەکی بگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق داوا دەکات، هەرکەس چاوی لێ بوو، خۆڵ و خاشاک بخرێتە ناو گۆرەپان و چەم و شەقامەکانەوە، وێنەی خۆی و سەیارەکە بگرن و بۆیان بنێرن.
ئامانجەکەیان ئەوەی بەو رێگایە، رێگە لە تێکدانی ژینگە و پیس کردنی قەزاکەیان بگرن و سزای سەرپێچی کار بدەن، بەڵێنیش دەدەن، هەرکەس ناو و ژمارەی ئەو کەسانەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ دەنێرن پارێزراو دەبێت لایان.
پێشتر بۆ هەمان مەبەست کامێراش دانراوە، هەمزە محەمەد، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە 964ی وت، رێکارەکان بۆ رێگە گرتنن لە پیسکردنی ژینگەی قەزای سەیدسادق، کە ژمارەیەک خەڵک پێی هەڵدەستن.
شارەوانی داوایکردووە، لە کاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی هەڵدەستن بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتیەکان و گۆڕەپان و چەم و شەقامەکان تەنیا ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و جۆرەکەیمان بۆ بنێرن بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و غەرامەکردنیان.
خەمی ژینگەگەیانە و دەڵێن، هاوکاریتان مایەی دڵسۆزیتانە بۆ پاک راگرتنی سیمای جوانی شارەکەمان، بە قسەی قایمقامیەتی سەیدسادق، لە چەند رۆژی رابردوو غەرامەی خاوەن ئۆتۆمبێل کراوە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی قەزاکە.