بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا

وەزارەتی خوێندنی باڵای زەمالەی خوێندن لە روسیا رادەگەیەنێت

شۆڕش قادری

وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی هەرێم زەمالەی خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) لە روسیا رادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیەنراوێکدا مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی روسیای فیدراڵ (70) زەمالەى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) رادەگەیەنێت، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا).

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێشکەشکارانی فەرمانبەری حکومەتن ئەگەر زەمالەی رووسیا بەدەستبهێنن، بەڵام مەرج و رێنماییەکانى ئاماژە پێکراوى خوێندنەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.

مەرجەکانى پێشکەشکردن:

1- بەکالۆریۆس:

– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

– پێویستە لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.

– بۆ ئەو پێشکەشکارانەی داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە (٨٥%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەڕێزانەشی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە (٨٠%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانیستیان لە (٧٥%) کەمتر نەبێت.

– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەى وردەکاری زیاتر سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.

2-ماستەر

– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.

– پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

– پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

– کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.

3-دکتۆرا

– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.

– دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

– کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

– کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن ولاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت داواکاری بۆ وەرگرتنی زەمالە لە روسیا پێشکەش بکەیت.