ئەمڕۆ لە بەردەم پەروەردە گردبوونەوە

مامۆستا دوورخراوەكانی سلێمانی داوای گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان دەكەن

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.11.2024 مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان دەكەن..

مامۆستا کاروان محەمەد یەکێک لە مامۆستا دوورخراوەکانە و بە 964 وت، ئەمڕۆهاتوونەتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و داواکاریان ئەوەیە بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

باسی لەوەش کرد، مامۆستاکان بە خواستی خۆیان لانەدراون و بە چەند هۆکارێک لادراون، زیار لە هەزار و 500 مامۆستان کە دوورخراونەتەوە لە سەرجەم هەرێمی کوردستاندا.

یەكێكی دیكە لە مامۆستایانی دووخراوە وتی، ئێرە چۆڵناكەین و تا داواكارییەكانمان جێبەجێ دەكرێت.

گردبوونەوەی مامۆستایانی سلێمانی بە تەنیا نەبوو، بەڵكو لە هەولێر و راپەڕینیش بە هەمان شێوە مامۆستایانی لەسەركار لادراو گردبوونەوە و هەمان داواكارییان خستەڕوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا