ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا
دۆناڵد ترەمپ لە پەنسلڤانیا لە پێشەوەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بە گوێرەی جیاكردنەوەی 93%ی دەنگەكان لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان لە پێش كامالا هاریسی كاندیدی دیموكراتەكانە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
چەند كاتژمێرێكە بنكەكانی دەنگدان داخراون (بە كاتی ئەمریكا) و لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، كە یەكێكە لە حەوت ویلایەتە یەكلاكەرەوەی دەنگدان و بە خۆڵەمێشی ناسراون، دۆناڵد ترەمپ بە رێژەی 51.2%ی دەنگەكان لە پێشەوەیە بەرامبەر بە 47.8%ی دەنگەكان بۆ هاریس.
پەنسلڤانیا پێگەیەكی ستراتیژی هەیە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا و جێی بایەخی چاودێرانە، ئەنجامەكانی ئەو ویلایەتەش تا رادەیەكی زۆر یەكلاكەرەوەیە بۆ براوەی هەڵبژاردن.
پەنسلڤانیا لە رووی دانیشتووانەوە گەورە و چڕە و پێكهاتەیەكی تێكەڵەی لە دانیشتووان هەیە و شەڕی كاندیدەكان لەوێ گەورەیە، هەروەك چاودێرانی هەڵبژاردنی ئەمریكا وا گوزارشتی دەكەن.
ئەنجامی هەڵبژاردن لە پەنسلڤانیا ئاماژەیەكی سەرەتاییە بۆ دەركەوتنی براوەی هەڵبژاردنی ئەمجارە، كە ئێستا ترەمپ لە پێشەوەیە.