MAG ئۆتۆمبێلى بۆ دابینكردوون

شه‌ش تیمى له‌كار وه‌ستاوى ده‌زگاى مین ده‌ستیان به‌كاركرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شه‌ش تیمى سه‌ر به‌ ده‌زگاى گشتى كاروبارى مینى هه‌رێم دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك له‌كار وه‌ستابوون، ده‌ستیان به‌ كار كرده‌وه‌، هۆكاری له‌كاروه‌ستانه‌كه‌شیان وه‌ك باسی ده‌كه‌ن، نه‌بوونى هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ بووه‌ بۆ ئه‌م تیمانه‌.

له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2019 به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانی داراییه‌وه‌، حكومه‌تى هه‌رێم به ‌كرێگرتنى ئۆتۆمبێلى بۆ ده‌زگاى مین كۆتایی پێهێنابوو، ئه‌مه‌ش كێشه‌ و گرفتى بۆ كاروباره‌كانى ده‌زگاكه‌ دروستكردووه‌.

عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى ته‌كنیكی له ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كاروبارى مینى هه‌رێم به‌ 964ـى وت، له‌لایه‌ن رێكخراوى نێودەوڵەتی ئامۆژگاری مین  MAG یه‌وه‌ 10 ئۆتۆمبێل بۆ ده‌زگاكه‌یان دابین كراوه‌ و ئه‌وانیش دابه‌شی سه‌ر شه‌ش تیمیان كردووه‌ كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ كاره‌كانیان وه‌ستابوو.

وتیشی “چوار له‌و تیمانه‌ى ده‌ست به‌كار ده‌كه‌نه‌وه‌، تیمى مینلابه‌رى ده‌ستین و دووانه‌كه‌ى دیكه‌ش تیمی هۆشیارین، بۆ سنوورى پارێزگاكانى دهۆك و سلێمانى”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دابینكردنى 10 ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوى ناوبراوه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌، پێشتریش له‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵیش هه‌مان رێكخراو دوو ئۆتۆمبێلى پێشكه‌شی ده‌زگاى مین كرد بۆ راپه‌ڕاندنى كاره‌كانیان.

دەزگای مین داوای 44 لانکروزەر و پاترۆڵ دەکات

دەزگای مین داوای 44 لانکروزەر و پاترۆڵ دەکات