هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه
له گوندێكی شێخان زه‌ویه‌كی 200 دۆنمى وه‌ك كێڵگه‌ى مین دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى كاروبارى مینى دهۆك زه‌وییه‌كى نوێى وه‌ك كێڵگه‌ى مین له سنوورى قه‌زاى شێخان ناساند و نیشانه‌ى جۆراوجۆرى له‌سه‌ر تاشه‌به‌رده‌كان نه‌خشاند بۆ ئه‌وه‌ى هیچ هاوڵاتییه‌ك له زه‌وییه‌كه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
كێڵگه‌كه رووبه‌ری 500 هه‌زار مه‌تر دوجایه و كه‌وتووه‌ته سنوورى گوندى هه‌نجرۆكى سه‌ر به ناحیه‌ى زێلكان.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌كنیكی ده‌زگاى مینى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، دواى دیاریكردنى زه‌ویه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوى رووبه‌ره‌كه ده‌كرێت ئه‌و جۆره مینانه‌ش دیاریده‌كرێت كه له كێڵگه‌كه چێندراون.
وتیشی “تاوه‌كو جۆر و قه‌باره‌ى پیسبوونى زه‌ویه‌كه به مین نه‌زاندرێت ناتواندرێت كاتى ته‌واوبوونى دیاری بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنى كێڵگه‌كه تیمه‌كانى هۆشیاریش له‌نزیكه‌وه هاوڵاتیانى سنوورى ئه‌م گونده ده‌بینن و ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و زه‌ویه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه تاوه‌كو پاككردنه‌وه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماره‌كانى ده‌زگاى مین، له كۆى 776 كیلۆمه‌تر دووجاى خاكى پیسبووى هه‌رێمی كوردستان به مین و ته‌قەمه‌نى تاوەکە ئێستا تواندراوه 576 كیلۆمه‌تر دوجا پاكبكرێته‌وه، كه زۆربه‌ى خاكی پیسبووش له سنوورى پارێزگاى سلێمانییه كه رووبه‌رى 234 ملیۆن مەتر چوارگۆشەى خاکەکەى بە مین چێنراوە و لەو رووبەرەش 115 ملیۆن مەتر چوار گۆشە پاکكراوەتەوە.