دیمه‌نێكی دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
تیمه‌كانیش خه‌ریكی كردنه‌وه‌ى رێگاى چه‌ند گوندێكن
سبه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی له گونده‌كانى قه‌ره‌داغ ده‌ستپێده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سبوینێوه دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی له سنوورى گونده‌كانى قه‌زاى قه‌ره‌داغ ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌و گوندانه‌ش كه به‌هۆى بارانبارینه‌وه رێگاكانیان داخرابوو، قایمقام ده‌ڵێت، تا ئێواره ده‌كرێنه‌وه.
قایمقامییه‌تى قه‌ره‌داغ داواى له هاوڵاتیانى سه‌نته‌رى قه‌زا و گونده‌كانى كردووه له سبه‌ینێوه به‌رمیل و كارته‌كانى نه‌وتیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى به‌شه نه‌وته‌كه‌یان.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و نه‌وته‌ى سبه‌ینێ دابه‌ش ده‌كرێت، یه‌كه‌مین نه‌وتى ئه‌مساڵه و تا ئێستا هیچ هاوڵاتییه‌كى سنووره‌كه‌یان نه‌وتی وه‌رنه‌گرتووه.
وتیشی “نه‌وت ده‌گه‌یه‌ندرێته ته‌واوى گونده‌كان و ئه‌و گوندانه‌شی رێگاكانیان به‌هۆى بارانى چه‌ند رۆژه داخرا بوو، وا تیمه‌كانى رێگاوبان خه‌ریكی كردنه‌وه‌ین و تا ئێواره ته‌واوده‌كرێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بۆ وه‌رگرتنى نه‌وت تەنیا پسولەی قەزای قەرەداغ دەبێت و ئەو هاوڵاتیانەشی کارتی نەوتیان بەسەرچوبوو، ئێستا بؤ سەرجەمیان چاککراوە و دەتوانن لای وەکیلی خۆراکەکانیان وەریبگرنەوە و نه‌وتى پێوه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم 200 لیتر نه‌وت به 104 هه‌زار دینار ده‌داته هاوڵاتیان.