رزق و رۆزى بەسەردا باراند
ئۆباما گرێى بەختى چێشتخانەیەک دەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئۆباما دەبێتە خێروبەرەکەت بۆ چێشتخانەیەک، دواى ئەوەى ژەمێکى بردە ئەوێ، ئیدى هەزاران کەس لە لایەنگرانى چاویان لێى کرد و بۆ نانخواردن رووى لێدەکەن، وەک دەڵێت، لەو رۆژەوە دەرگاى رزق و رۆزى بەڕووى خاوەکەیدا کرایەوە.
چێشتخانەی بین چیلی لە باکوری خۆرئاوای واشنتۆنی پایتەختە نزیکەى 60 ساڵ تەمەنییەتى، کەوتووەتە ناوچەیەک کە رەشپێستەکان تێیدا نیشتەجێن نزیکە لە زانکۆی هاوارد، ئەو زانکۆیەی کامالا هاریسیش لێی خوێندووە.
ساڵی 2009 لە پڕ باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەو دەمەی ئەمریکا خۆی کرد بە چێشتخانەکەداو ژەمێکی داواکرد، ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی کەسێک نەمێنێت لە ئەمریکادا ئەم چێشتخانەیە نەناسێت، لێرەوە چێشتخانەکە بوو بە ئایکۆنێکى دیارى واشنتۆنى پایتەخت و ئۆباما گرێى بەختى خاوەنەکەى کردەوە.
زۆرى تر هەیە لەبارەى چێشتخانەکە، گوێ لە توانا بگرن بە وردى پێتان دەڵێت.