دوای 12 ساڵ درامەکە لە بیری خەڵکدا ماوەتەوە

ئەخناتونەکەی یوزارسیف لە کەرکوکە

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

رەحیم نەورۆزی ئەکتەری ئێرانی و درامای یوزارسیف، بەشداری فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی کەرکوکی کرد و دەڵێت، دڵخۆشم کە خەڵکی نەتەوە جیاوازەکان بە زمانی هونەری بەرەو پەیامی ئاشتی دەچن.

ئەو ئەکتەرە قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد کە ئامادەی فێستیڤاڵەکە بوو و وتی، بەناونیشانی باڵیۆزی ئاشتی بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردووە.

باسی لەوەشکرد، گرنگی ئەم فێستیڤاڵە ئەوەیە بە زمانی هونەری هونەر و فەرهەنگ و شانۆی زۆر لە وڵاتانی لەخۆی کۆکردووەتەوە و ئەوەم زۆر بەلاوە جوان بوو، کە خەڵکی تورک و عەرەب و کورد یەکن و دەیانەوێ بەیەکەوە بە زمانی هونەری بڕۆن بەرەو پیری پەیامی ئاشتی و ئاسایش.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە

کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە