لەلایەن ئەندازەى پارکەکانەوە

شەقامى 120 مەترى هەولێر بە دارى ژاڵە دەڕازێنرێتەوە

964+

ژوولی عەدنان

ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، پشوو ناناسن و بەردەوامن لە رازاندنەوەى شارەکە، ئەمڕۆ هەینیش 1300 داری جۆرى ژاڵەیان لە شەقامى 120 مەترى هەولێر چاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاڕکەکانی هەولێر بڵاوى کردەوە، تیمەکانیان ماوەى یەک مانگە هەڵمەتێکى چاندنى نەمامى دارى ژاڵەبان دەستپێکردووە و ئەم هەڵمەتە بەسێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و سەرەتا 1200 نەمامیان چاندووە و ئەمڕۆ 1300 نەمامى دیکەیان چاندووە و لە قۆناغى سێیەم و کۆتایش 1000 نەمام دەچێنن.

ژاڵە جۆرى زۆرە و رەنگى گوڵەکانى جۆراوجۆرن و لەگەڵ کەشوهەواى هەرێمى کوردستان گونجاوە و بەرگەى گەرما و سەرما دەگرێت.

پێشتر رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە 964ـى وتووە، پلانى ئەمساڵ لە 14ـى 3 دەستیپێکردووە و تا کۆتایى ساڵ 100 هەزار دار دەچێنین”.

بەچاندنى 100 هەزار دار تا کۆتایى ئەمساڵ، دەبێت بە یەکەم ساڵ کە 100 هەزار دار لە هەولێر بچێنرێت و لە 2019ـەوە ئەو ژمارەیە تۆمار نەکراوە

ئامارى چاندنى دار و گوڵ لە 2019ـەوە تا 1.6.2024 لە شارى هەولێر بەم شێوەیەیە:

2019

دارى چێنراو 60 هەزار

گوڵى چێنراو 80 هەزار

2020

دارى چێنراو 93 هەزار

گوڵى چێنراو 75 هەزار و 100 گوڵى جۆراوجۆر

2021

دارى چێنراو 70 هەزار

گوڵى چێنراو 80 هەزار

2022

دارى چێنراو 90 هەزار و 100

گوڵى چێنراو 34 هەزار و 300

2023

دارى چێنراو 78 هەزار و 100

گوڵى چێنراو 35 هەزار و 648

1.1.2024 تا 1.6.2024

دارى چێنراو 32 هەزار

گوڵى چێنراو 56 هەزار

ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی ...

ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە