چواردە ملیۆن ئۆكرانی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

ژمارەی دانیشتوانی ئۆكرانیا نزیكەی 44 ملیۆن كەسە و بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕەوە زیاتر لە چواردە ملیۆن هاوڵاتی ئاوارە بوون

بەرەبەیانی رۆژی24ی شوبات شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەستیپێكرد، بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتوەكان بەهۆی جەنگەوە نزیكەی 14ملیۆن و 400هەزار كەس ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی بوون.

لەو ژمارەیەش نۆ ملیۆن و 500هەزار هاوڵاتی ئۆكرانی ئاوارەی وڵاتی پۆڵەندابوون 

یەك ملیۆن و 100هەزار هاوڵاتی ئۆكرانیش ئاوارەی سلوفاكیا بوون

 یەك ملیۆن و 900 هەزار هاوڵاتی ئۆكرانی ئاوارەی رۆمانیا بوون و 

هەنگاریاش دوو ملیۆن وسەد هەزار ئاوارەی ئۆكرانیای لە خۆگرتووە

مۆڵدۆڤیاش 800 هەزار ئاوارەی ئۆكرانی لە خۆ گرتووە

نەتەوە یەكگرتەوەكان باس لە خراپی دۆخی مرۆی لە ئۆكرانیا دەكات و دەڵێت:”لە ئەگەری بەردەوامی شەڕ لەو وڵاتەدا ژمارەی ئاوارەكان روو لە زیادبوون دەكات و ئەمەش مەترسی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

شەڕ لە ئۆكرانیا زیاتر لە 300 رۆژە بەردەوامە و تا ئێستاش چەندین شار و شارۆچكە لە ئۆكرانیا بەهۆی جەنگەوە وێران بوون