یەکەم هەڵمەت دەستیپێکرد

لە دەربەندیخان هەزار نەمام دەچێنرێت

شۆڕش قادری

یەکەم هەڵمەتی نەمام چاندن لە قەزای دەربەندیخان دەستیپێکرد و بڕیارە هەزار نەمام بچێنرێت.

سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 بە هاوکاری بەشی باخچەکانی شارەوانی دەربەندیخان، یەکەم هەڵمەتی نەمام چاندنمان لە پارکی بەردەم گەڕەکی ئاوارەکان دەستپێکرد و تێیدا سەد نەمام چێنران.”

“نەمامەکان نەمامی تایبەت بوون و لەلایەن ئەندازیاری کشتوکاڵی لەبەشی باخچەکانی شارەوانییەوە دیاریکرابوون کە تەمەنیان لە دوو ساڵ زیاترە و دوو مەتر درێژیان بەرەو سەرەوەبوو”، سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت و بڕیارە هەزار نەمام لە سنوور شارەوانی دەربەندیخان بچێنرێت.

قائیمقامی دەربەندیخان داوایشی کرد، هەموو لایەک هاوکاریان بن بۆ پارستنی ژینگەی شارەکە.