رێباز حەملان بۆ 964

لیستی موچەی مانگی 10 رەوانەی بەغدا كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری، بە 964ی راگەیاند، لیستی موچەی مانگی 10 رەوانەی بەغدا كرا، ئاشكراشی كرد بابەتی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەرێمیان لەگەڵ بەغدا وروژاندووە.

رێباز حەملان ئەمڕۆ سێشەممە لە دیداری مێری بۆ تۆڕی 964 قسەی كرد و رایگەیاند، بۆ لیستی موچەی مانگی 10، كە رەوانەی بەغدایان كردووە، داوای 996 ملیار دیناریان كردووە.

وتیشی، بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی كوردستانیان لەگەڵ بەغدا وروژاندووە.

حەملان ئاشكراشی كرد، هەر فەرمانبەرێك تا 20ی مانگی 11 بایۆمەتری نەكات، موچەكەی دەبڕدرێت.

بڕۆن کۆدى بایۆمەترى دەربهێنن تا موچەکانتان نەبڕدراوە

بڕۆن کۆدى بایۆمەترى دەربهێنن تا موچەکانتان نەبڕدراوە