بریکارێکى خۆراکە لە کاتى دابەشکردنى بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
سەرجەمی گەیشتووە
خۆراکی هەولێر دەڵێ زوو بچن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکەکەتان
964+
ئەحمەد مستەفا
بە تکاکردن، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر، داوا دەکات خەڵک بچن زوو بەشەخۆراکیان وەربگرن، دەشڵێ ئەوان لە دابەشکردنی حەوتەم سەبەتە تەواو بوون.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024، ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆتایی هات بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هـاوڵاتیان لە سـنووری پارێزگای هەولێر، کە سـەبەتەی حەوتەمی ساڵــی 2024 بـوو لەسەر لیستی بریکاری مــانگــی 9ی 2024.
بەڕێوەبەرایەتیەکە سوپاسی سەرجەم هاوڵاتیان دەکات و تکایان لێ دەکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات سەردانی بریکارەکانیان بکەن و بەشە خۆراکەکەیان وەربگرن .
بەشەخۆراکی وەجبەی حەوتەم پێکهاتووە لە:
1- زەیتی “الدار” – یەک لیتر (920 گرام)
2- شەکر – یەک کیلۆگرام.
3- بـرنج – سێ کیلۆگرام.
4- نیسک – 250 گرام.
5- ماش – 250 گرام.
6 – ئارینۆک – 250 گرام.
7 – نۆک – 250 گرام.
8 – دۆشاوی تەماتەی – 400 گرام (سەبەتەی هەشتەم)