تایبه‌ته به ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى هه‌رێم
به‌شێك له‌شه‌هیدانى پێشمه‌رگه ده‌خرێنه سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدی عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەزگای شەهیدانی به‌غدا كه سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقه، وردەکاری بڕیارێکی ئاشکرا کرد کە به‌پێی ئه‌و بڕیاره، ناوى به‌شێك له شه‌هیدانى پێشمه‌رگه ده‌خرێته سه‌ر یاسای ده‌زگاكه‌یان.
بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن عوبدوئیلا ئه‌لنالى سەرۆکی ده‌زگا ده‌رچووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه له هەموارکردنی نوێی یاسای دامەزراوەکەیان كه به‌م دواییە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکراوه، هەندێک مەرجی روونکردەوە کە ناوى ئەو شه‌هیدانه دیاری دەکات كه هەموارکردنەوەکە ده‌یانگرێته‌وه، له‌وانه‌ش به‌شێك له‌و شه‌هیدانه كه پێشمه‌رگه‌نه.
ئه‌لنالی، ئه‌مڕۆ دووشەممە 28.10.2024، بە رۆژنامەی (سه‌باح)ـى فەرمی راگەیاندووە، هەموارکردنەکە “ئه‌و شەهیدانه‌ی پێشمەرگە لەخۆ ده‌گرێت کە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراون.
لاوونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و شه‌هیدانه‌ى پێشمەرگە لە کەرکوک، دیالە، سەڵاحه‌دین، یاخود له ناوچه‌كانى دیکەی دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمى كوردستان، شه‌هیدبوونه، ده‌یانگرێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه، دامەزراوەکەیان لە ژێر رۆشنایی هەمواری نوێ، هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەتی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال لە هەرێمی کوردستان ده‌كات، بۆ داڕشتنی میکانیزم بۆ وەرگرتنیان و بەرەوپێشبردنی مامەڵەکانیان.