هەواڵەکان
لە هەولێر و كەركوک گردبوونەوە كرا و جوتیارانیش بۆ پارەی گەنم چوونە بەغدا
ژووری هەواڵ
جارێكی دیكه‌ش شاندى جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان روویان له به‌غدا كردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به توڕه‌ی چوونه و ده‌ڵێن تاوه‌كو به‌غدا ته‌واوى پاره‌كه‌یان نه‌نێرێت ناگه‌ڕێینه‌وه هه‌ولێر.
خاوه‌ن مۆلیده‌كانى هه‌ولێر به‌هۆى بڕیارى سستمى پریپه‌یدا و كاره‌بای 24 كاتژمێرى، تینیان بۆ هاتووه ئه‌مڕۆ له‌دژى ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌ت گردبوونه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وان دژى ئه‌م بڕیاره‌ن.
گردبوونه‌وه له هه‌ولێره‌وه بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام لێره گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى خۆبه‌خشه كه تایبه‌تن به خوێندى كوردى ده‌ڵێن ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌بێ ه‌برامبه‌ر وانه ده‌ڵێنه‌وه به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كراوه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌م مامۆستایانه لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک گردبوونه‌وه و داوای دامه‌زراندنیان دووپاتكرده‌وه.
ته‌واونه‌كردنى رێگاى سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ناحیه‌ى بالیسان دیسان ناڕه‌زایی خه‌ڵكى سنووره‌كه‌ى لێكهوتهوه و ئه‌مجاره دانیشتوانى شکارتە و ناوچەى خۆشناوەتى ده‌ڵێن دوو پاییزە چاوەڕێن رێگاکەیان بۆ قیر بکرێت، به‌ڵام هێشتا نه‌یانكردووه.