بەرەو كۆشكی سپی

هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا شتی سەیر و عەنتیكەی تێدایە

964+

ژووری هەواڵ

یەکێکیان لە زیندانەوە هەڵمەتی هەڵبژاردنی بەڕێوە دەبرد، یەکێکی تریان رێژەی 100%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، کاندیدێکیش پێش ئەوەی ئەنجامەکە ببینێت وەفاتی کرد، لە هەڵبژاردنی ئەمریکا زۆر شتی سەیر روویداوە.

دوو سەد ساڵ زیاترە ئەمریکا پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات، لەناو ئەم پرۆسەیەدا زۆر شتی عەنتیکە روویداوە.

لە کۆتایی 1788 هەتا سەرەتای 1789 یەکەمین هەڵبژاردن لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، لەو هەڵبژاردنەدا جۆرج واشنتن رێژەی 100%ی دەنگەکانی دەستەی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا، ئەمەش وەک پاداشتێک بوو لەسەر ئەوەی رۆڵی هەبوو لە سەربەخۆیی ئەمریکادا.

ساڵی 1860 پاش ئەوەی ئیبراهیم لینکۆڵن هەڵبژاردنی بردەوە، شەڕێکی ناوخۆی پێنج ساڵە لە ئەمریکا روویدا، ویلایەتەکانی باشوور لە ئەمریکا جیابوونەوە، لەبەر ئەوەی لینکۆڵنب دژی کۆیلایەتی بوو، دواتر بە زەبری هێز هەمووانی هێنایەوە ژێربار.

ساڵی 1872 یۆلیسیس گرانت پاڵێوراوێکی بەهێزی سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو، بەڵام پێش ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن ببینێت کۆچی دوایی کرد.

چوار ساڵ دوای ئەو هەڵبژاردنە دیسان رووداوێکی سەیر روویدا، کاندیدی دیموکراتەکان هەڵبژاردنی بردەوە، بەڵام دیموکراتەکان پۆستەکەیان دا بە کۆمارییەکان، بەو مەرجەی کۆمارییەکان ویلایەتەکانی باشوور ئاوەدان بکەنەوە سوپای فیدراڵی لەو ویلایەتانە بکێشنەوە.

ساڵی 1920 بۆ جاری چوارەم یۆجین ڤیکتۆر پاڵێوراوی سۆشیالیستەکان بۆ جاری چوارەم لە زیندانەوە خۆی پاڵاوت بەڵام دەرنەچوو.

یەکێکی تر لە رووداوە سەیرەکان ئەوە بوو کە لە هەردوو هەڵبژاردنی 2000و 2020 ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا نەبوون بە سەرۆک.

كامالا هاریس بووە بەربژێری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی...

كامالا هاریس بووە بەربژێری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریكا