سایلۆى سلێمانى بۆ جوتیاران:

“سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى شایستە داراییەکانتان”

964+

وریا فەتاح

سایلۆى سلێمانى ئاگادارى ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمیان رادەستى سایلۆکەیان کردووە، سبەینێ سێشەممە سەردانى هۆبەى ژمێریارى بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى چەکى شایستە داراییەکانیان.

وەک ئەوەى سایلۆى سلێمانى خستوویەتییەڕوو، ئەوانەى سبەینێ سەردانیان دەکەن لە ژمارەى پسوڵەى 1417 بۆ 1473 دەستپێدەکات.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ سلێمانى دابه‌شده‌كرێت به‌شی حه‌وته‌مییه‌تى، كه بریتییه‌ له‌ 20 ملیار دینار.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر له‌ به‌غداوه‌ پارەی گەنمی جوتیاران، به‌ نزیکەی 45 ملیار دیناری نێردراوە، له‌و بڕه‌یه‌ 20 ملیاری بۆ سلێمانی، 15 ملیار بۆ هەولێرە و 10 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانى دهۆک بووه‌.

به‌قسه‌ى نەوزاد شێخ کامیل 282 ملیار دینار ماوه‌ به‌غدا بۆ شایستەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بینێرێت.

بەغدا بڕیاری دا بە ناردنی 45 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی ...

بەغدا بڕیاری دا بە ناردنی 45 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیاران