هەواڵەکان

بڕۆن کۆدى بایۆمەترى دەربهێنن تا موچەکانتان نەبڕدراوە

+964

ژووری هەواڵ

ئەو موچەخۆرانەى کۆدى بایۆمەتریان نەکردووە بە پەلە ئاگادار دەکرێنەوە کە بچن پێش 20ـى 11 کۆدەکە دەربکەن، دەنا موچەکانیان لێ رادەگیرێت.

دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و یەکێک لە هۆکارەکانیش ئەوەیە کە هاوشێوەی فڕۆکەخانەکانى تری عێراق، لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییش دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.

لەمڕۆوە پێویستە هەموو شۆفێران و هاوڵاتیانى سلێمانى و شارباژێر و سنوورى قەلاچوالان ئاگاداربن، ئەگەر بیانەوێ لە تونێلى پێشڕەوەوە هاتوچۆ بکەن، چونکە بۆ ماوەى چوار رۆژ دادەخرێت.

چوار تۆمەتبار لە چەمچەماڵ 200 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتون و زێڕیان لە ماڵێکدا دزى، بەڵام خاوەن ماڵ چووە لاى پۆلیس و سکاڵاى تۆمار کرد.