سەیروسەمەرەکانى سیستەمى سیاسى ئەمەریکا

چیرۆکى ئەو سیناتۆرەى 24 کاتژمێرى بێ پچڕان قسەى کرد

964+

ژووری هەواڵ

جارێکیان سیناتۆرێک 24 کاتژمێرى بەردەوام بەبێ وەستان قسەی کرد بۆ ئەوەی رێگە بگرێت لە تێپەڕبوونی یاسایەک، ئەمە لە رووداوە سەیرو سەمەرەکانی سیستەمی سیاسی ئەمەریکایە.

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە 100 ئەندام پێکهاتووە، هەر ویلایەتێک دوو نوێنەری هەیە، ئێستا ئەنجومەنەکە بەم شێوەیە دابەش بووە، 50 کۆماری، 48 دیموکرات، لەگەڵ دوو ئەندامی سەربەخۆ، کەواتە هیچ یەکێک لە کۆماری و دیموکراتەکان زۆرینە پێک ناهێنن.

یاسای ئەنجومەنەکە بەم شێوەیەیە، ئەگەر 51 ئەندام بە بەڵێ لەسەر پرۆژە یاسایەک دەنگ بدەن ئەوا پرۆژەکە رەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆ لەبارەیەوە تەواو نەبووە.

لە دوو سەد ساڵ پێش ئێستاوە یاسایەک هەیە، هەموو پرۆژە یاسایەک بە دیبەیت دەست پێدەکات، تا ئەوکاتەی زۆرینە بڕیار دەدات گفتوگۆ بوەستێت و پرۆژەکە دەنگی لەبارە بدرێت، بەڵام ساڵی 1917 بڕیار درا دەبێت دوو لەسەر سێی ئەندامەکان رازی بن ئینجا گفتوگۆ لەسەر یاسایەک کۆتایی پێدێت.، واتە 66 ئەندام لە کۆی سەد ئەندامەکە، ئەمەش قەت روو نادات.

کەواتە ئەو لایەنەی دەیەوێت یاسایەک تێنەپەڕێت، ئەوا ئاسانترین شت ئەوەیە پەنا دەباتە بەر گفتوگۆیەک کە ئەوسەری دیار نەبێت.

ساڵی 1957 سیناتۆر سترۆم سۆرمۆند 24 کاتژمێرى بەردەوام لەسەر یەک قسەی کرد بۆ ئەوەی رێگری بکات لە تێپەڕبوونی یاسای مافە مەدەنییەکان.

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە ...

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە سیستمەکەیدا هەیە