وەک رێکارێک بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون
ئیدارەی کەرکوک لە هەوڵی داخستنی کوشتارگەی ئاژەڵانی شارەکەیە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
داوادەکرێت کوشتارگەی ئاژەڵانی کەرکوک بۆ ماوەی 15رۆژ بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دابخرێت، کوشتارگاکەش پێ وایە ئەوان هۆکار نیین بۆ بڵاوبوونەوەی پەتاکە دەڵێن پێویستە رێگری بکرێت لە سەربڕینی ئاژەڵ لە شوێنە نایاسایەکان.
سەوسەن جەدوع ئەندامی ئەجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، داوامان کردوە لە ئیداەی شارەکە ، بۆ رێگری کردن لە تەشەنەسەندنی تای خوێنبەربوون بۆ ماوەی 15رۆژ کوشتارگەی ئاژەڵان دابخرێت و شانەی قەیران پێکبهێنرێت.
حیکمەت نەیعمەت کاکەیی بەڕێوەبەری کارگێری کوشتارگەی ئاژەڵانی کەرکوک بە 964ـی وت، دوای بەڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون رێژەی سەربڕینی ئاژەڵان کەم بووتەوە ، پێشتر رۆژانە 250 گوێرەکە سەردەبڕا، بەڵام ئەمڕۆ 14دانە سەبڕدراون هەروەها 350 بەرخ سەردەبڕان ئەمڕۆ نزیکەی 100بەرخ سەربڕدراوە.
وتیشی، داخستنی کوشتارگەکە نرخی گۆشت بەرزدەکاتەوە، دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقامەکان و نزیک کۆڕنیش، گۆشتفرۆشەکان کارتی تەندروستیان هەیە پشکنینیان بۆ دەکرێت تەنانەت بۆ کارمەنەکانی ئێمەش، بەڵام تکایە گۆشتی سەر شەقامەکان مەکڕن چونکە بەشێکیان مۆری فەرمی کوشتارگەکەی پێوەنییە ، بەڵکو خۆیان بە پەتاتە مۆر دروست دەکەن و دیکەنە ناو ڕەنگەوە لە ئاژەڵەکەی دەدەن گوایە لای ئێمە سەر بڕدراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی