سەرمایە و نەوت پێویستە

نەوتەکەی دەربەندیخانیش گەیشت؛ خەڵکینە بەرمیلەکانتان حازر بکەن

964+

شۆڕش قادری

دوای هاتنەی ئەم شەپۆلە سەرمایە، هاوڵاتیان پێویستیان بە نەوت دەبێ و سبەینێش لە دەربەندیخان نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی دەڤەرەکە دابەش دەکرێت.

سڵیمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ” سبەینێ پێنجشەمە 24.10.2024  لەلایەن لیژنەکانی سوتەمەنییەوە نەوت بە سەر ماڵاندا دابەش دەکرێت”.

“هاوڵاتیان ئازادن لەهەر تەنکەرێک نەوت وەربگرن بەپێی نزیکی ماڵەکانیان لەشوێنی دابەشکردنەوە”، سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی نەوتە لە دەربەندیخان و هەوڵدەدەن لە چەند هەفتەی داهاتوودا نەوت بگەیەننە سەرجەم دانیشتووانی سنوورەکە.

قایمقامی دەربەندیخان وتیشی، هەر یەک لە هاوڵاتیانی ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان و گوندی بانی خێلان تەنکەری نەوت دەنێردرێت بۆ بەردەمی ماڵەکانیان و پێویست ناکات بچنە ناو دەربەندیخان.

سبەی نەوت دەگاتە خەلەکان

سبەی نەوت دەگاتە خەلەکان

لەگەڵ هاتنی سەرما نەوت خۆشەویست بوو

لەگەڵ هاتنی سەرما نەوت خۆشەویست بوو