سەنتەرێک لە دهۆک خاوەن پێداوسیتی تایبەت لە خەم دەرەخسێنێت

964+

هەژین فەتاح – دهۆک

ئەمڕۆ سێشەممە لە دهۆک سەنتەرێکی تایبەت بە پێگەیاندن و فێرکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتی بەشدار دەبن.

لە سەنتەری هانا 15 خولی جیاواز بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەوترێتەوە و یەکەم و دووەمی خولەکان خەڵاتدەکرێت بە کردنەوەی شوێنێکی تایبەت بە کاری خۆیان.

د. شێرزاد هروری، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و کومەلایەتی دهۆک بە تۆڕی964ی راگەیاند: سەنتەری هانا تایبەتە بە هاندان و پێشخستنی توانای خاوەن پێداویستی تایبەت و فێردەکرێن پشت بە خۆیان ببەستن و ببنە خاوەن کار.

“بۆ ئەوانەی پلەی یەکەم و دووەم بەدەستدەهێنن ئێمە هەوڵدەدەین داهاتێکیان بۆ دابین بکەین بۆ کڕینی کەلوپەلی پێویست تایبەت بە ئیشی خۆیان و دابینکردنی شوێن بو ئەوەی ئیشی تێدا بکەن،” د. شێرزاد هروری وای وت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کار نزیکەی 100 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان هەن.