كۆبوونەوەی پارتی و كۆمەڵ دەستیپێكرد
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەولێر دهستیپێكرد.
كۆبوونهوهكه لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەرییه، مەحموود محەمەد و عەلی حوسێن سەرپەرشتی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن، شاندی كۆمەڵی ئیسلامیش لەلایەن رێبوار ئەحمەد وتەبێژی كۆمەڵ و عەبدولستار مەجیدەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
كۆبوونەوەكە بۆ قسەكردنە لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكردن لەسەر ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی كوردستان.
شاندی پارتی ههر ئهمڕۆ لهگهڵ یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش كۆبوونهوه.