تەندروستی چەمچەماڵ بۆ پڕۆسەی دەنگدان ئێشکگر دەبێت-وێنە: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ
تا دەنگدان تەواو دەبێت
تەندروستی چەمچەماڵ ئێشکگر دەبێت
964+
شۆڕش قادری
سبەی سەرجەم تیمەکانی تەندروستی چەمچەماڵ ئێشکگر دەبن تا ئەو کاتەی پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “سبەینێ یەکشەممە 20.10.2024 لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر لەسنورەکەمان” .
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و مەڵبەندە تەندروستییە 24 کاتژمێرییەکان، بەشێوەی ئێشکگری ئامادەکاری تەواوکراوە تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت.
دەشڵێت، “تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122 ئامادە دەبن بۆ هەر حاڵەتێکی کتوپڕ”.
تەندروستی چەمچەماڵ داوایش لە هاوڵاتیانیش دەکات، لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ و لەناکاو، پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 و یان یەکەی فریاکەوتنی خێرا بکەن.
پێشتریش هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر و سلێمانیش رایانگەیاندووە، سبەینێ
تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ چاودێریكردنی دۆخى تهندروستى دهنگدهران و پرۆسهی دەنگدان بهگشتى.