دیمەنی چاککردنی ئاوەڕۆی گەڕەکێکی دەربەندیخان.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
لە دەربەندیخان
ئاوەڕۆی گەڕەکێک بووەتە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی
توانا نەقی
نەبوونی ئاوەڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکە تازەکانی قەزای دەربەندیخان بووەتە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوە نەخۆشی و لەسەر داوای هاوڵاتیانی دەست کراوە بە چارەسەر کردن و دروستکردنی ئاوەڕۆ.
هەر هاوڵاتیانی گەڕەکەکە نا بەڵکو بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی گەڕەکەکەش هاواریان لێ هەستاوە و داوای چارەسەر دەکەن.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەو شوێنە یەکێکەلە گەڕەکە تازەکانی قەزاکە و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بە ناوی رووناکی جێبەجێ کراوە، لە دوای تەواوبوونی ئاوەڕۆی بەشێک لە ماڵەکان دەرنەدەچوو.
وتیشی، لەسەر داوای ئەو خەڵکە ئەوان ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆ گرتووە و دروستکردنی ئاوەڕۆکە و چارەسەرکردنی کێشەکەشیان کە دەستپێکراوە لە ماوەی هەفتەیەکدا تەواو دەبێت.