گۆڕان مەلا بەختیار دەداتە دادگا
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بزووتنەوەی گۆڕان سكاڵای یاسایی لەسەر مەلا بەختیار تۆمار كرد، بە تۆمەتی نەبوونی بەڵگە لهسهر قسهكانی، كه له بارهی بزووتنهوهكه كردبوونی.
فەرمان حەسەن، ئەندامی ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆران بە تۆڕی 964ی راگەیاند “بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ سێشهممه 31ـی كانوونی دووهم، بە تۆمەتی نەبوونی بەڵگە لە قسەكانیدا سكاڵایان لەسەر مەلا بەختیار ئهندامی ئهنجوومهنی باڵای بهرژهوهندییهكانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆمار كرد.
وتیشی “داوا دەكەین دادگا رێگهی یاسایی خۆی بگرێتەبەر”.
بە قسەی فەرمان حەسەن، مەلا بەختیار ناوی بزووتنەوەی گۆڕان زڕاندووه، ئەو قسانەی لە ماوەی رابردوودا كردوونی، هەر هەمووی هەڵە بووە و هیچ بەڵگەیەكی نەبووە.
“ئێمە باوەڕمان بە سەروەریی یاسا هەیە و دەبێت یاسا بۆ هەموومان وهكیهك بێت و هەمووان لە بەردەم یاسادا بە یەكسانی بوەستن، لەسەر ئەم بنەمایەش دەمانەوێت مەلا بەختیار ئەستۆپاكی خۆی لە بەردەم دادگا بسەلمێنێت” فەرمان حەسەن وای وت.
مەلا بەختیار لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا باس لەوەدەكات گۆڕان و یەكێتی لە گومرگ و پارەی سلێمانیدا شەریكن و چەندان دۆسیەی بردنی پارە لە سلێمانی لە نێوان ههردوولادا دیار نەماوە، لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشیدا دەڵێت، تەنانەت دوێنێ شەو 12 ملیۆن دۆلار لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا دیار نەماوە.
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەم قسانە سكاڵای لەسەر مەلا بەختیار تۆمار كردووه.