نەخۆشخانەکان کراوە دەبن

تەندروستی سلێمانی: بۆ دەنگدانی گشتی 25 تیم بڵاوەپێدەکەین

964+

ژووری هەواڵ

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند رێکاری تایبەت بە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگرێتە بەر و بۆ ئەو رۆژە تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شارەکە بڵاودەکرێنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024، بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر وە لە رۆژی دەنگدانی گشتی 25 تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.

“هاوکات سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن و لە ناو شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی لێ دەبێت تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی ئامادە دەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستیە 24 کاتژمێرییە ئێشکگرەکان”، تەندروستی سلێمانی وا دەڵێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانی، هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی و هەر رووداوێک پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122.

رۆژی یەکشەممە، 20ی ئەم مانگە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەیەکەوە رادەگەیەنرێت

ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەیەکەوە رادەگەیەنرێت