خەڵکی رۆئاوای کوردستانە

کرێکارێک لە قاتی 16 کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

+964

هێڤی دێوالی – دهۆک

لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کرێکارێک لە قاتی 16 کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدەدات، بنکەی تەندروستی 122 دەلێت، کرێکارەکە کوردی رۆژئاوایە و تەرمەکەی لەپزیشکی دادی دهۆکە.

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 2024.10.18 ، لە پرۆژەی ”ئۆپرا”ی نیشتەجێبوون کرێکارێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، لە کاتی کارکردندا لە قاتی 16 کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، کرێکارەکە تەمەن 37 ساڵە خەڵکی رۆژئاوایە، لە کاتی کارکردنداکەتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

وتیشی، ئێستا تەرمی کرێکارەکە لە پزیشکی  دادی  دهۆکە و پشکنینی بۆ دەکرێت دوای ئەوە رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی سەندیکای کرێکاران لقی دهۆک، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکۆ ئێستا پێنج کرێکار لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە، کە چوار کرێکاریان ناوخۆیی بوون و یەکێکیان خەڵکی رۆژئاوا بووە و زیاتر لە حەوت کرێکاری دیکەش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا