بنکەکانی دەنگدان داخران

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات

شۆڕش قادری

دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و سەرجەم بنکەکانی دەنگدان داخران.

کەمێک لە مەوبەر و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، واتە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024 دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و بنکەکەنی دەنگدان داخران.

لە دەنگدانى تایبەتدا 215 هەزارو 960 دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەبوو و 165 بنکەی دەنگدان تەرخان کرابوون.

رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ بەم شێوەیە بووە:

دهۆک 77٪

هەولێر 70٪

سلێمانی 67٪

هەڵەبجە 64٪

لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس مافى دەنگدانیان هەیە ژمارەى دەنگى دەنگدانى تایبەت 7.4%ـى کۆى دەنگدەرانى هەرێمى کوردستان پێکدەهێنن.