لە سلێمانی

فەرمانبەران زەوی وەردەگرن

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە سلێمانی یەکەم تیروپشکی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024، دەستی پێکردووە و فەرمانگەکان بەپێی فەرمانگەکانیان بانگ دەکرێن بۆ وەرگرتنی زەوی.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ تیروپشک بۆ هەریەکە لە فەرمانگەکانی شارەوانیەکانی سلێمانی، سەرۆکایەتی شارەوانی، کاروباری کۆمەڵایەتی و کارەبا دەکرێت لەبەر چاوی فەرمانبەراندا.

باسی لەوەشکرد، دوێنێ ناوی فەرمانبەران گەڕاوەتەوە و هەر ئەمڕۆ دەستکراوە بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر