ناونیشانیان ده‌گۆڕدرێت
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كی توڕه‌یی ده‌رمانسازه دانه‌مه‌زراوه‌كانى ره‌وانده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نووسراوێكی پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، ده‌رمانسازه دانه‌مه‌زراوه‌كانى توڕه كردبوو به‌وپێیه‌ى وه‌ك خۆشبه‌خش پێناسه‌ى كردبوون و بۆیان نه‌بێت ناونیشانه‌كانیان بگۆڕدرێت، به‌ڵام له تازه‌ترین نووسراویدا ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ى راستكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه به‌پێی یاسا ناونیشانه‌كانیان ده‌گۆڕدرێت.
نووسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به ژماره 13148 له رۆژى 29.9.2024 به واژۆى سه‌رۆكى دیوان ده‌ركراوه، ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر كاركردنى ده‌رچوانى كۆلیژى پزیشكى (ددان و ده‌رمانساز) به‌خۆبه‌خش.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه پێویسته ئه‌م ده‌رچووانه ماوه‌ى سێ ساڵ به خۆبه‌ش له داموده‌زگا حكومییه‌كان وه‌كو مه‌شقكار كاربكه‌ن ئینجا مۆڵه‌تى كاركردنیان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن نۆرینگه یان ده‌رمانخانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ بارگرانییه‌كى دارایی نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌ت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یەکى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازی كوردستانیش كه له‌دواى ئه‌و نووسراوه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڵاویان كردبووه‌وه، له ساڵى 2015 ـه‌وه پزیشكانى ده‌رمانساز له‌هه‌رێمی كوردستان دانه‌مه‌زراون به‌ڵام به‌رده‌وام خزمه‌تى سه‌ندیكایی و پیشه‌ییان هه‌بووه و له كه‌رتى تایبه‌تیشدا كاریان كردووه، ساڵانه هه‌ژمارى راژه‌یان بۆ كراوه بۆیه ده‌ڵێت “پێویست بوو بۆ گۆڕینى ناونیشانیان له ئێستاوه سوود له‌و راژه‌یان وه‌ربگیرایه نه‌ك دواى سێ ساڵ له كارى خۆبه‌خشیان”.
دەستەی ئەنجوومەنی دەرمانسازانی دانەمەزراو، ئه‌م نوسراوه نوێیه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه به‌پێی نووسراوه‌كه، وەزیری تەندروستی پێی راگەیاندوون كه نوسراوه‌كه‌ى پێشترى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هەڵەی تێكراوه و ئێستاش راستکراوەته‌وه.
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ى حكومه‌ت كه به ژماره 13986 له 14.10.2024 ده‌رچووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كاركردنى ده‌رچووانى كۆلیژى پزیشكى (ددان و ده‌رمانساز) به‌شێوه‌ى خۆبه‌خش بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ راهێنان ده‌كه‌ن یان راهێنانیان كردووه له‌ماوه‌ى رابردوو له‌داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى .
له خاڵى دووه‌می نووسراوه‌كه‌شدا هاتووه، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان ناونیشانیان ده‌گۆڕدرێت به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى په‌یوه‌ندیدار.