ڤیدیۆ… بە نیوەی شەو لە سەرەی غازدان

هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ

بەشێك لە هاوڵاتیانی ناحیەی تەكیە، كاتژمێر پێنجی بەیانی بۆ وەرگرتنی غاز سەرە دەگرن لە كاتژمێر حەوتی بەیانیش غاز نامنێنێت

تیمی تۆڕی 964 بەدواداچوون دەكات بۆ كەمی غاز لە ناحیەی تەكیە، كاتژمێر پێنجی بەیانییە و تیمەكەمان گەیشتە یەكێك لە گەڕەكەكانی ناحیەكە، هاوڵاتیان سەرەیان بۆ وەرگرتنی غاز گرتووە. 

نرخی یەك بوتڵ غازی ماڵان لە ناحیەی تەكیە بە هەشت هەزار دینارە

عەلی غازفرۆش، بریکاری فرۆشتنی غازە، حەزی نەکرد بۆ کامێرا قسە بکات، بەڵام وتی”هەفتەی دوو بۆ سێ ڕۆژ بەیانیان کاتژمێر پێنج بۆ وەرگرتنی بەشە غازی ماڵان دەڕۆین و بۆ هەر کاروانێک بڕی 70 بۆ 90 بوتڵمان پێدەدرێت”

پیر و گەورەو بچوک لەبەردەم ماڵی غازفرۆشەكە نۆرە دەگرن بۆ وەرگرتنی بوتڵێک، هەندێک جاریش بەریان ناکەوێت و بەدەست بەتاڵی دەڕۆنەوە.

کلیکی ڤیدیۆکە بکە و هەموو شتێک ببینە…