سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە دەربەندیخان. فۆتۆ: تەندروستی سلێمانی
شەش بێدی هەیە
دەربەندیخان بوو بە خاوەنی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد
964+
ژووری هەواڵ
سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە قەزای دەربەندینخان كرایەوە و خرایە خزمەتی هاوڵاتیانی ناوچەكە، تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، لەمەودوا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی پێویستیان بە شووشتنەوەی گورچیلەیە لەسنوورەكە پێویست ناكات سەردانی سلێمانی و شوێنەكانی تر بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16.10.2024، سەعید محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، سەنتەرەکە سێ ئامێری شوشتنەوەی گورچیلەی بۆ دابینکراوە کە دووانیان لەلایەن خێرخوازێکەوە کڕدراون، دانەیەکی دیکەشیان لەلایەن کۆمپانیایەک کڕدراوە.
شەش بێد بۆ سەنتەرەکە دابینکراون، بەڵام لەئێستادا تەنیا سیانیان بەکاردەهێنرێت، چونکە سێ ئامێری شوشتنەوەی گورچیلە لە سەنتەرەکە هەن.
بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان، باڵەخانەی سەنتەرەکە پێشتر مەڵبەندێکی تەندروستی بووە و ئێستا تێیدا شوشتەوەی گورچیلە و چارەسەری پزیشکی ددانیش پێشکەشدەکرێت.
تەواوکردنی سەنتەرەکە و دابینکردنی ئامێرەکان ماوەی نزیکەی سێ مانگی خایاندووە و باڵەخانەکەی پێکهاتووە لە هۆڵێک، ژوورێکی “فلتەرینگ”، ژووری کارمەند، دەرمانخانە و موختەبەر.
سێ کارمەند راهێنانیان پێکراوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکانی سەنتەرەکە، بڕیارە کارمەندی دیکەش لەسەر میلاکی تەندروستی سلێمانی دابمەزرێندرێن.