نزیکەی 800 ماڵن

کارەبای سەنتەری قەزای ئامێدی 24 کاتژمێرییە

ژووری هەواڵ

کارەبای ماڵەکانی سەنتەری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرایە 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەباش دەڵێت، سەرجەم مۆلیدەکان کوژێندراونەتەوە.

ئەو ماڵانەی لە سەنتەری قەزای ئامێدی سودمەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، نزیکەی 800 ماڵن و بۆ هەر کیلۆواتێک بۆ شوقە و ماڵ 18 دینارە و بۆ شوێنی بازرگانی و ڤێلاکان هەر کیلۆواتێک نرخەکەی 150 دینارە.

هاوکات هەر لە پارێزگای دهۆک لە سیتییەکانی ئەڤرۆ سیتی، گوندی فەرەنسی و بازاڕی دهۆک سیستمی پریپەید بەکاردەهێنن.

بڕیارە پڕۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەکانی هەرێم جێبەجێ بکرێت و ئێستا لە سەرەتادایە و بە شێوەی ئەزموونی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر جێبەجێکراوە.