حه‌وزێك ده‌كاته شوێنى كۆكردنه‌وه
ئاكرێ به شێوازێكی جیاواز چاره‌سه‌رى زبڵ و پاشماوه‌كانى ده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
شاره‌وانیى قه‌زاى ئاكرێ، جیاواز له شوێنه‌كانى دیكه به‌شێوازێكی تایبه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌و زبڵ و پاشماوانه‌ى ده‌كات، كه رۆژانه له كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كانى قه‌زاكه‌ى كۆیدهكاتهوه.
شێوازه‌كه بریتیه له دروستكردنى حه‌وزێك، له‌سه‌ر رووبه‌رى 10 هه‌زار و 227 مه‌تر دوجا، كه درێژییه‌كه‌ى 119 مه‌تر و نیو و پانییهكهشى 86 مه‌تر دوجایه .
رۆژانه هه‌رچی زبڵ و پاشماوه‌ى كۆكراوه‌ى ئاكرێ هه‌یه ده‌خرێته ناو ئه‌م حه‌وزه دواتر له‌رێگه‌ى تیمه‌كانى شاره‌وانییه‌وه هه‌ندێك ماده‌ى پاشماوه‌كان جیاده‌كرێته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش له شوێنێكى تایبه‌ت ژێرخاك ده‌خرێن.
بڵند ره‌زا، سه‌رۆكى شاره‌وانیى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، به ماده‌یه‌كی تایبه‌ت ناو حه‌وزه‌كه داده‌پۆشرێت، بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رییه خراپه‌كانى ئه‌و پاشماوانه زیان به ژینگه و خاكه‌كه نهگهیەنێت، له زستانیشدا ئاوى ئه‌و پاشماوانه نه‌چێته ناو خاكه‌وه.
وتیشی “ئه‌و مادانه‌ى له‌ناو پاشماوه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه سه‌رله‌نوێ بهكاردههێندرێنهوه بریتییه له 60% ـى ئه‌و پاشماوانه و ئه‌وه‌شی ژێرخاك ده‌خرێت بریتییه له 40%”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تاى دروستكردندایه و له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك گرێبه‌ستی سێ ساڵیان كردووه كه به شێوه‌یه‌كى تۆكمه و سه‌رده‌میانه دروستی بكات و كار له پڕۆژه‌كه‌ش بكات.
له ئاكرێ بۆنى ئاوەڕۆ و زێراب گه‌ڕه‌كێكی هه‌راسان كردووه
ئاكرێ
هاوچه‌رخ و خۆماڵى جیاده‌كه‌نه‌وه
له دهۆك سه‌رژمێرییه‌كى گشتى بۆ مێش هه‌نگ و هه‌نگه‌وانه‌كان ده‌كرێت
تیمی ژێرئاویان گۆڕیوە بۆ سه‌رئاو
له سنوورى سێ قەزاى دهۆك رێژه‌ى خنكان كه‌مبووه‌ته‌وه
نزیكه‌ى 20 كاتژمێره داربه‌ڕووه‌كان ده‌سوتێن