شاره‌وانى: به‌م زووانه چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین
له ئاكرێ بۆنى ئاوەڕۆ و زێراب گه‌ڕه‌كێكی هه‌راسان كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌ڕه‌كێكى قه‌زاى ئاكرێ به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆ و زێرابی ماڵان، هه‌راسان بووه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، بۆنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م ئاوه بێزارى كردوون.
گه‌ڕه‌كه‌كه ناوى ئاله‌ییه، كه‌وتووه‌نه ناو سه‌نته‌رى قه‌زا، داوایان كردووه شاره‌وانى چاره‌سه‌رێكی ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌یان بۆ بكات.
بڵند ره‌زا، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاكرێ نه‌یشارده‌وه كه كێشه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوه‌ڕیان له‌و گه‌ڕه‌كه هه‌یه و به 964ـى وت، تیمه‌كانی كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه ده‌نێرن و به‌م زووانه چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
وتیشی “ئه‌و ئاوه‌ڕۆ و ئاوى زێرابه‌ى له‌و شوێنه كۆده‌بێته‌وه هی گه‌ڕه‌كه‌كه خۆیه‌تى له‌رێگه‌ى جۆگه‌ڵه‌یه‌وه دێته ئه‌و شوێنه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتریش به‌و حاڵه‌ته ئاگادار بوونه و هه‌ولی چاره‌سه‌ركردنیان داوه، ده‌رخسته‌یان بۆ كردبوو كه بڕى سێ ملیۆن دینارى پێویسته، ده‌شڵێت “كۆبوونه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆكه هی ئه‌مساڵ نییه و بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
رونیشیكرده‌وه بۆنى ئاوڕۆكه زیاتر له وه‌رزى هاوینان بڵاوده‌بێته‌وه و له وه‌رزه‌كانى دیكه ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ى نییه.