به‌شه‌ویش كارى تێدا ده‌كرێت

واده‌ى ته‌واوبووونى به‌نداوى گۆمه‌سپان دیاریكرا

964+

فەرهاد حەسەن

به‌نداوه‌كانى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌شه‌وانیش كار له‌ ته‌واوكردنى به‌نداوى گۆمه‌سپان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ زووترین كات ته‌واو بكرێت و تا ئێستاش 85%ـى كاره‌كانى ته‌واو كراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئەمشەو ستافی بەنداوەکان و کۆمپانیای جێبەجێکار، له‌ شانی چەپى به‌نداوه‌كه‌ کاریان کردووه‌، بۆ ئەوەی تاوه‌كو کۆتایی ئەمساڵ كاره‌كانى ته‌واوبكرێت و سه‌ره‌تاى ساڵی ئایندەش بکرێته‌وه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێم وتبووى، كاره‌كانى دروستكردنى به‌نداوى گۆمه‌سپان گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغى كۆتایی و له‌ ته‌واوبوون دایه‌، ئه‌مه‌ش دواى هه‌واڵێكی زۆرى وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌ و بەم نزیکانەش دەکرێتەوە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی وەزارەته‌كه‌یان، كه‌ لە جۆری RCC یەو لە کۆتایی 2021 بودجەی بۆ تەرخانکراوە و دەستبەکارەکانی کراوەتەوە و ئێستا ئاوی خەزن کردوە.

بەنداوەکە توانای کۆگاکردنی نزیکەی 100 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوی هەیە و گرنگیەکی زۆری بۆ هەولێرو دەوروبەری هەیە.

نزیكه‌ى 100 هه‌زار په‌نجه‌ماسی خرایه‌ به‌نداوى گۆمه...

نزیكه‌ى 100 هه‌زار په‌نجه‌ماسی خرایه‌ به‌نداوى گۆمه‌سپانه‌وه‌