بنکەکەی خۆت بدۆزەرەوە
ناو و شوێنی بنکەکانی دەنگدان بڵاوکرانەوە
964+
شۆڕش قادری
ناو و شوێنی بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ناو و شوێنی بنکەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە دەستنیشانکرد و ئێستا دەنگدەران دەتوانن ئەو بنکەیە بدۆزنەوە، کە لە دەنگدانی تایبەت و گشتیدا دەنگی لێ دەدەن.
لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت ئەو بنکەیە بدۆزییەوە کە دەنگی لێدەدەیت.
کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانى رۆژى یەکشەممە 20.7.2024، پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکات و کاتژمێر شەشی ئێوارە سەرجەم بنکە و ناوەندەکانى دەنگدان دادەخرێن.