هێشتا كۆنتڕؤڵ نەكراوە
پێنج كەس لە ئاگركەوتنەوەكەی پیشەسازیی سلێمانی تەنگەنەفەس بوون
964+
دیلان محەمەد
964 لە رووماڵی ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازی لە سلێمانی بەردەوامە و بە پێی نوێترین زانیاری، كە لە شوێنی رووداوەكە دەستكەوتووە، پێنج كەس بەهۆی ئاگرەكەوە تەنگەنەفەس بوون.
سامان نادر بەرپرسی بنكەی 122ی فریاكەوتنی سلێمانی بە 964ی وت، پێنج كەس بەهۆی رووداوەكە تەنگەنەفەس بوون كە چواریان هەر لە شوێنی رووداوەكە چارەسەریان بۆ كراوە، بەڵام یەكێكیان گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی شار.
ئاگرێك بەم ئێوارەیە لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی كەوتووەتەوە، كە سێ كۆگا سووتاون و كارتۆن و نایلۆن و پلاستیكی زۆر لە كۆگاكان هەن، ئەمەش ئەركی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی زەحمەت كردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاگر
زیاتر له 31000 دار دهچێندرێت
له سنوورى پشدهر دارستانێكی نوێ به رووبهرى 25 دۆنم دروستدهكرێت
وانهیهكی خوێندنیان كرده كردار
بهرگریى شارستانیى خورماڵ قوتابیان له ئاگركهوتنهوه دوور دهخاتهوه
چەند كۆگایەك لە سلێمانی سووتان
خاوەن كۆگایەك: ئاگرەكە بەهۆی ئەنجامدانی ئیزوگام هەڵگیرساوە
چەند كۆگایەك دەسووتێن