بەپەلە..دوو منداڵ بە گولەی دۆشکە بریندار بوون
+964
شڤان عومەر – زاخۆ
بەهۆی تەقینەوەی گولەیەکی دۆشکە لە گەڕەکی خرابابکی لە زاخۆ، دوو منداڵ بریندار بوون، یەکێکیان لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی دهۆک کرا، منداڵەکەی دیکەش لە فریاکەوتنی زاخۆ ئێستا لە ژێر چاودێریدایە.
ئەمیر عەلی بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ بە تۆڕی 964ی راگەیاند: ئەمشەو دوو منداڵی بچوک، یارییان بە ئاگر کردووە، نەیانزانیوە گولەیەکی دوشکە لەوێ بووە، لەئەنجامدا گولەکە تەقیوەتەوە و هەردووکیان بریندار بوون.
ئەحمەد رەمەزان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 وتی: منداڵەکان بەناوی ( أ ب ع ) و ( م ن ص ) ـن یەکێک لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کراوە، ئەوی دیکە لە نەخۆشخانەی هاوارهاتنی زاخۆ لەژێر چاودێریدایە.