ماوەی هەفتەیەکە

نەمام چاندن بازاڕێکی شارەزووری تاریک کردووە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

زیاتر لە هەفتەیەکە شارەوانیی شارەزوور هەڵمەتێکی دار چاندنی دەستپێکردووە و بەهۆی هەڵکەندنی زەوی ناو بازاڕەکەوە، کێبڵی کارەبا پچڕاوە، ئەوەش بازاڕی هەڵەبجەییەکانی تاریک کردووە.

حاجی لوقمان لالە ئەنوەر، بەڕێوەبەری هۆبەی کارەبای شارەزوور بە 964ـی وت، “زیاتر لە هەفتەیەکە لە ناو بازاڕی هەڵەبجەییەکانی قەزای شارەزوور دەستکراوە بە چاندی دار لەلایەن شارەوانیی شارەزوورەوە، لە کاتی هەڵکەندی زەوییەکە، شارەوانی کێبڵی کارەبای گڵۆپەکانی ناوبازاڕیان بڕیوە و بەهۆیەوە گڵۆپی زیاتر لە 10 ستوونی کارەبایان بێ رووناکی کردووە”.

وتیشی، “لەسەر بڕینی ئەو کێبڵە و چاکكردنەوەی، قسەمان لەگەڵ شارەوانی کردووە، بەهۆی بچڕانی کێبڵەکەوە دەبێت کێبڵی تەواوی بازاڕەکە دەربهێنرێت و سەرلەنوێ کێبڵی نوێی کارەبای تێدابنرێت”.

“دەرخستەمان بۆ کردوون و پێمانداون، قەبارەی زیانەکان شەش بۆ حەوت ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، شارەوانیش پێیان راگەیاندووین ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لەبەردەستدا نییە و هەوڵدەدەین لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەری بکەین “، حاجی لوقمان وای وت.

سەبارەت بەو پرسە 964 پەیوەندی بە سەرۆکی شارەوانیی شارەزوورەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام بە بەشداری هاوڵاتییان لە شارەز...

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام بە بەشداری هاوڵاتییان لە شارەزوور راگەیندرا

دوای 10 ساڵ بینای قوتابخانەیەک لە شارەزوور تەواو دەکرێت

دوای 10 ساڵ بینای قوتابخانەیەک لە شارەزوور تەواو دەکرێت