باڵەخانەی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی سلێمانی - وێنە: ژووری بازرگانی سلێمانی
ژووری بازرگانی بڵاوی کردەوە
بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بچن بۆ پێشانگەی پیشەسازی ئاسمانی
ئەحمەد مستەفا
ژوووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بازرگانان بۆ کردنەوەی سێ پێشانگە لە وڵاتی تورکیا ئاگادار دەکاتەوە، کە یەکێکیان پێشەنگای پیشەسازی ئاسمانیی و بەرگریی ئاسمانی سەهایە و لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێ.
لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیوویەتی، ئەمڕۆ یەکشەممە 13.10.2024، ژووری بازرگانی و پیسەسازی سلێمانی ئەوەی نوسیووە، “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بازرگانان و پیشەسازان و خاوەنکاران ئاگادار دەکاتەوە لە بەڕێوەچونی چەند پێشانگایەکی جیاواز لە وڵاتی تورکیا”.
ئەوانیش؛
لە رۆژی (22 – 26 /10 / 2024) پێشانگای پیشەسازی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی سەها بەڕێوەدەچێت.
لە رۆژی (23 – 26 /10 / 2024) پێشانگای نێودەوڵەتی لە پاکەتنان بەڕێوەدەچێت.
لە رۆژی (31 – 10 بۆ 3 /11 / 2024) بیست و پێنج هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ریکلام و تەکنەلۆژیای چاپی دیجیتاڵی بەڕێوەدەچێت.
پێشانگەی سەها
پێشانگای پیشەسازی فڕۆکەوانی؛ سەها لە ئەستەنبوڵ کە گەورەترین پۆلی پیشەسازی تورکیا و ئەوروپایە و زیاتر لە هەزار کۆمپانیا و 26 زانکۆی تێید بەشداری دەکەن، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی بەرگری نیشتمانی، وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا سەرپەرشتی دەکەن.
ئەم پێشانگەیە هەر دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێ، وەک پلاتفۆرمێکی نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ پیشاندانی توانای بەرهەمهێنانی بەرگری و فڕۆکەوانی و هێزی بەرهەمهێنان؛ چەندین بەرهەمی تەکنەلۆژیای بەرزی ستراتیژی پیشەسازییەکانی بەرگری، فڕۆکەوانی، دەریایی و بۆشایی ئاسمان پێشکەش دەکرێن و هەندێکیان بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێن.
ژورری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە بڵاوکراوەکەیدا، ئاماژەی بەوە کردووە، هەر بازرگانێک خوازیارە بەشداربێت سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات.