كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قوتابیانى قوتابخانه‌یه‌كی سۆران له ده‌ورى مامۆستایه‌كى قوتابخانه‌كه‌یان ... وێنه: په‌روه‌رده‌ى سۆران.
په‌روه‌رده‌ى سۆران ده‌ستى به دانانیان كرد
لە هەر قوتابخانەیەکى ئیداره‌ى سۆران مامۆستایەکى (دڵنیایی جۆری) داده‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك مامۆستایه‌كی تایبه‌ت به دڵنیایی جۆرى داده‌ندرێت، كه كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى كار‌و چالاكی مامۆستاكانه، به‌رپرسی راگه‌یاندنی په‌روه‌ره‌ده‌ش ده‌ڵیت، له سه‌نته‌رى سۆران ده‌ستیان به‌دانانی ئه‌و مامۆستایانه كردووه.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سۆران به 964ـى داوە، له سنوورى ئیداره‌كه 680 قوتابخانەی حکومی و ناحکومی هەیە، لەناویاندا 654 قوتابخانه‌ى حكومى و 26 قوتابخانه‌ش ناحكومین.
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین قادر، به‌رپرسی هۆبه‌ى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى گشتى په‌روه‌ردەی سۆران به 964 راگه‌یاند، بڕیاردراوه له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی سنوورى په‌روه‌رده‌كه‌یان مامۆستایه‌كى تایبه‌ت به دڵنیایی جۆرى دابندرێت.
وتیشی “ئێمه له په‌روه‌رده‌ى سۆران ده‌ستمان پێكردووه وله په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكانى دیكه‌ش ده‌ست پێده‌كرێت”.
روونیكرده‌وه، ئه‌ركى سه‌ره‌كى مامۆستاى دڵنیایی جۆرى چاودێری كردن و هه‌ڵسه‌نگاندانى كار‌و چالاكییه‌كانى مامۆستایانه له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و له كۆتایی ساڵیش‌دا به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یان نمره‌یان بۆ داده‌نێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دانانى ئه‌م مامۆستایانه بڕیارێكی سه‌رتاسه‌رییه بۆ ته‌واوى قوتابخانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه بڕیاره‌كه دراوه.
به‌مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره له‌ته‌واوى په‌ره‌وه‌رده‌كانى هه‌رێمی كوردستان، 964 په‌یوه‌ندی به سامان سیوه‌یلى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه كرد، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه كه تاوه‌كو ئێستا بڕیارێكى له‌م شێوه‌یه‌ى بۆ هاتبێت.
ئه‌مساڵ، له سنوورى ئیداره‌ى سۆران به قوتابخانه بنه‌ڕه‌تى و باخچه‌ى ساوایان 91 هه‌زار و 356 قوتابی له ناوه‌نده‌كانى خوێندندا، ده‌خوێنن، لەگەڵ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن و کردنەوەی قوتابخانەکانیش 110 هەزار مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر روویان لە ناوەندەکانی خوێندن کردووه، له‌ناویاندا زیاتر لە هه‌شت هەزار مامۆستا وانە دەڵێنەوە و كۆى گشتى ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخاکانیش له‌سنوورى ئیداره‌كه‌دا بریتییه له 11 هه‌زار و 500 کەس.
مامۆستای دڵنیایی جۆرى چی ده‌كات؟
جگه له هه‌ڵسه‌نگاندنى كار‌و چالاكییه‌كانى مامۆستایانى قوتابخانه‌كان و دانانى نمره بۆیان:
– هانی مامۆستایان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م چالاكییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه به‌شدارییان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ئاستی زانستی مامۆستا به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
– ده‌رخستنی توانای ئه‌و مامۆستایانه‌ی وه‌كو سه‌ربازی ون له‌پشت سه‌رخستنی قوتابخانه و په‌روه‌رده‌وه بوون.
– هانی مامۆستایان ده‌دات بۆ خوێندنه‌وه، نووسینی وتار و كتێب، پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی و زانستی كتێب، توێژینه‌وه‌ی زانستی و پێشكه‌شكردنی وۆرك شۆپ.