زریانه‌كه‌ى ئه‌مریكا به‌ هۆكار ده‌زاندرێت

نرخی نه‌وت دوێنێ به‌رز بوو و ئه‌مڕۆش 29 سه‌نت دابه‌زیوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ هه‌ینى نرخى نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، له‌كاتێكدا دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ دابوو.

به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسی رۆیته‌رز، كاریگه‌ری زیانه‌كانی زریانه‌كه‌ى ئه‌مریكا به‌یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان داده‌ندرێت بۆ دابه‌زینى نرخه‌كه‌ى كه‌ له‌ ئه‌مریكا خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بوبێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له‌ بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 29 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ 0.4%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 79 دۆلار و 11 سه‌نت، هه‌روه‌ها ئاینده‌ی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌ ڕێژه‌ی 21 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ 0.3% دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 75.64 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له‌ كاتێكدا هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی نه‌وت به‌ رێژه‌ی 1-2% به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ ده‌ڕۆیشتن له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ئێستادا.

نرخی نەوت زیاترە لە 77 دۆلار

نرخی نەوت زیاترە لە 77 دۆلار