بۆ سه‌لامه‌تى و دڵنیابوونه‌وه‌یانه‌

كۆمپانیایه‌كى ژینگه‌پارێز له‌ چه‌مچه‌ماڵ پشكنینى نه‌خۆشییه‌كانى جگه‌ر بۆ كارمه‌نده‌كانى ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کۆمپانیای ئانزۆ، له‌ سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كارى پاككردنه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ندروستى بۆ كارمه‌ندانى ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببێته‌وه‌ له‌ دۆخه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌یان.

ئاسۆ محه‌مه‌د، چاودێرێكی ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ سنوورى چه‌مچه‌ماڵ به‌ 964ـى وت، پشكنینى ته‌ندروستى بۆ ته‌واوى كارمه‌ندانى كۆمپانیا له‌ سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجام دراوه‌.

وتیشی “پشكنینه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانى جگه‌ر كه‌ ئاخۆ چه‌ند كارمه‌ندانى كۆمپانیا تووشی نه‌خۆشی جگه‌ر بووه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت هه‌موویان سه‌لامه‌تن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌ماوه‌ كۆمپانیاكه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستى كارمه‌نده‌كانى ئه‌م پشكنینه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌دات، وه‌ك ئه‌ركێكی خۆى . روونیشیكرده‌وه‌، نازانێت پشكنینه‌كه‌ بۆ ته‌واوى كارمه‌ندانى ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌شوێنه‌ جیاوازه‌كان ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام ده‌ڵێت “ته‌نیا ئه‌وه‌ى زۆنى چه‌مچه‌ماڵ ئاگادارم كه‌ پشكنینیان بۆ كراوه‌”.

كه‌ تاریك دادێت به‌شێك له‌ هاوڵاتیان زبڵ و پاشماوه‌ ...

كه‌ تاریك دادێت به‌شێك له‌ هاوڵاتیان زبڵ و پاشماوه‌ له‌شوێنێكى داره‌توو فرێدەدەن